Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:09

گروپێک له‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌کات

تۆڵه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی تڕه‌مپ ده‌كه‌نه‌وه‌
تۆڵه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی تڕه‌مپ ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


گروپێكی چه‌كداری نێو حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: تۆڵه‌ی بریاره‌كه‌ی قودستان لێده‌كه‌ینه‌وه‌. 

ئه‌كره‌م كه‌عبی سه‌رۆكی گروپی نوجه‌بای سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بڕیاری دۆنالد تڕه‌مپ به‌ ناسانادنی قودس به‌ پایته‌ختی ئیسرائیل دا. 

سه‌رۆكی میلیشیا شیعه‌كه‌ی عێراق ده‌ڵێت: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ر كوێ بن ده‌كه‌ینه‌ ئامانج و نابێت ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی بمینێت.  

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 6/ 12/ 2017 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، قودسی وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل ناساند و فه‌رمانى به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی  كرد، باڵیۆزخانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و شاره‌ بگوازنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.