Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:48

له‌ شانۆی کوردیی سه‌قز 12 به‌رهه‌م له‌ پێشبرکێدا ده‌بن

ته‌نها 12 به‌رهه‌م بۆ پێشبڕكێ هه‌ڵبژێردراون
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ له‌ شاری ( سه‌قز) ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی به‌ به‌شدری گروپه‌ به‌شداربووه‌كان و هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كرد.

عه‌لی ره‌زا ئیسماعیلی به‌رێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز ئاشكرایكرد ،له‌م 50 به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌  فێستیڤاڵه‌كه‌ ته‌نها 12 به‌رهه‌میان له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانی پسپۆره‌وه‌ بۆ پێشبڕكێ هه‌ڵبژێردراون .

فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز له‌ ساڵی 1999 ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌ ،به‌ڵام به‌ هۆی گرفتی داراییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك راگیرا و له‌ ساڵی 2015 دووباره‌ ده‌ستی به‌ چالاكییه‌كانی خۆی كرده‌وه‌ و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ .

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7/12/2017 ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌ و تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتتوو به‌رده‌وام ده‌بێت .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.