دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا داوای كرد هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوه‌شێنرێنه‌وه، سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕیی و هه‌روه‌ها ئه‌و لێدوانه به ده‌ستوه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌سفده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ماكرۆن نه‌بووه، به‌ڵام نووری مالیكی ركابه‌ری سیاسی ئه‌و توڕه‌یی خۆی له‌و لێدوانه‌ی ماكرۆن نه‌شاردووه‌ته‌وه و له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی فه‌یسبووكی خۆیدا نووسیویه‌تی: ماكرۆن كه داوا ده‌كات دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به‌مكاره‌ی به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی عێراقدا كردووه.
هه‌روه‌ها هومام حه‌مودی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له به‌شێكیدا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی نه‌بوایه، داعش ئێستا گه‌یشتبووه ناو دڵی پاریس.
جیا له‌وانه ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، وتویه‌تی: به هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌و داوایه قبوڵ ناكرێت، چونكه حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئاسایشی عێراق.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.