Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:08

وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی: نیگه‌رانین له‌ سه‌ختی ژیانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان

ساڵرۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان
کوردستان TV
100%


به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌، وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

د.محمد قادر هاودیانى، وه‌زیرى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى خاوه‌ن پیداویستى یه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌ ساڵڕۆژی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌یان ده‌كه‌م هیواخوازم ئه‌م ڕۆژه‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان .

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی كار ده‌بیت له‌ مافه‌كانتان و نیگه‌رانین له‌ سه‌ختی ژیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.

وه‌زیری كار وتویه‌تیشی: ده‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان وێرای چاكسازی كردن له‌ لیسته‌كانى كه‌م ئه‌ندامان بارو گوزه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بگۆردرێت و ئه‌وان شایسته‌ی هه‌موو شتێكى باشن. جارێكی تر هیوای به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازم و به‌ڵێن ده‌ده‌ین باشترین داكۆكی كاری مافه‌كانتان بین و له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم گه‌لی كوردستان بپارێزێت و ئاسووده‌یی به‌خته‌وه‌ریمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.