حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌نیازه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتییان رهتكراوهته به پێدانی بڕێك یارمه‌تی ماددیی والێبكات به دڵخوازی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان. وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاندووه ئه‌و یارمه‌تییانه بێبه‌رامبه‌رن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتییان ره‌تكراوه‌ته‌وه ده‌توانن تا كۆتایی مانگی فبرایهی ساڵی داهاتوو بڕی ئه‌و هاندانه ماددییه وه‌رگرن كه بۆیان دیاریكراوه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بۆ بنه‌ماڵه‌كان تا ئاستی 3000 یۆرۆ ده‌چێت و به بۆ زگورتییهكانیش تا ئاستی 1000 یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه. ئامانجیش له پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه دابینكردنی كرێی ماڵ، درووستكردن یان نوێژه‌ن كردنه‌وه‌ی خانوو یان دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی چێشتخانه‌ی مالأ و هه‌روه‌ها بونیاتنانی گه‌رماوی ماڵه‌وه‌یه له وڵاتی یه‌كه‌می ئه‌و په‌نابه‌رانه.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له مانگی فبرایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیكردووه به پێدانی هاندانی مادیی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی په‌نابه‌ران.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.