فه‌ره‌نسا بۆ پێشوازیكردن له شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سازدانی پرێس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
تیمی پرۆتۆكۆلی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ پریس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆیل ماكرۆن ئاڵای كوردستانیان له ته‌ك ئاڵای فه‌ره‌نسا داناوه‌و به هه‌ردوو زمانی كوردی و فه‌ره‌نسی پرێس كۆنفراسهكهیان ئاماده كردووه.
دوای به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی ئه‌یلول و كوده‌تاكه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپییه كه به‌م شێوه‌یه رێز له هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.