رۆژی هه‌ینی یه‌كی دیسه‌مبه‌ر ئیمپراتۆری ژاپۆن به فه‌رمی رایگه‌یاند كه له به‌هاری ساڵی 2019ـدا كه ته‌مه‌نی ده‌بێته 85 ساڵ، واز له ته‌ختی پاشایه‌تی ده‌هێنێت. به‌مه‌ش ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له 200 ساڵی رابردوودا ئیمپراتۆرێكی ئه‌م وڵاته به مه‌یل و بڕیاری خۆی ده‌ست له پاشایه‌تیی به‌ردات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاسۆشێیتد پرێس، حكومه‌تی ژاپۆن رێكه‌وتی فه‌رمی ده‌ست كێشانه‌وه‌ی ئیمپراتۆری وڵاته‌كه‌ی دیاریكردووه كه بریتییه له 30 ئه‌پریلی ساڵی 2019، بڕیاریشه نۆریهیتۆ واته كوڕی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆری ئێستا جێگه‌ی باوكی بگرێته‌وه.
شایه‌نی باسه كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه و له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوازه له مێژووی ژاپۆندا ئیمپراتۆری ژاپۆن رایگه‌یاند كه به هۆی به‌ساڵاچوویی و باری ناجێگیری ته‌ندرووستیی، به‌نیازه خۆی خانه‌نشین بكات.
ئاكیهیتۆ له جانیوه‌ری ساڵی 1989 و پاش كۆچی دوایی باوكی هیرۆهیتۆ بوو به میراتگری ئیمپراتۆرییه‌تی دوو هه‌زار ساڵه‌ی ژاپۆن، وه ئه‌وسا ته‌مه‌نی 56 ساڵان بوو.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.