Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:07

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی : داوامان له‌ هۆله‌ندا کردووه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور فشار بخاته‌ به‌غدا

داوا له‌ هۆله‌ندا كراوه‌ پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات
کوردستان TV
#7
100%

نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌ێنی، داوامان كردووه‌ حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاشدا هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ فشار دانان له‌سه‌ر به‌غدا بۆ هاتنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوری عێراق و هه‌روه‌ها بڕیاردان بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ردانیدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندای له‌ لاهای رایگه‌یاند: داوامان له‌ حكومه‌تی هۆڵه‌ندا كردووه‌ له‌ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاشدا هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ فشار دانان له‌سه‌ر به‌غدا بۆ هاتنه‌ سه‌ر مێزی گفتووگۆ و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوری عێراق و هه‌روه‌ها بڕیاردان بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی: داوامانكردووه‌ هۆله‌ندا هه‌وڵ بدات له‌ ئاستی سیاستی ده‌ره‌وی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.

دارشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.