لێكۆڵهرو رۆماننوسی كورد "سابیر ره‌شید " تازه‌ترین رۆمانی خۆی له ژێر ناوی "شیری مو‌سا " بڵاوكرده‌وه كه له لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی به 192 لاپه‌ڕه چاپكراوه .
ڕۆمانی" شیری مو‌سا" باس له ژیانی جوله‌كه‌كانی عێراق و كوردستان ده‌كات له ساڵانی نێوان (1947 تا 1951) به‌ڵام كاته‌كان به فلاشباك و گێڕانه‌وه درێژ ده‌بنه‌وه له ساڵی 1947 تاكو ئێستا.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ناونیشانی" شیری مو‌سا" له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،نووسه‌ر ده‌ڵێت: ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه له‌گه‌ڵ ناونیشانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌و جووانه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌ژیان هه‌موو رۆژانی شه‌ممه ده‌چوونه ده‌ره‌وه و كۆبونه‌وه‌یان ده‌كرد،له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌یانگۆت ئه‌وه به دوای "شیری مو‌سا" دا ده‌گه‌ڕێن.
جێی باسه" سابیر ره‌شید" ی ڕۆنانووس خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوه ،له ئێستادا رۆمانێكی دیكه‌ی ده‌سنووسی هه‌یه به ناوی (كوێره‌ی چاوساغ) كه هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه ته‌نها ماوه چاپبكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.