په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی واشنتۆن ـ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتریان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقی فیدراڵ كرا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی واشنتۆن ـ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتریان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. هه‌ردوولا ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.