Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:36

حکوومه‌تی هه‌رێم : ئومێده‌وارین یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی

هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر رایده‌گه‌ێنێ، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا و هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌..

به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (محمد) "د.خ"، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، له‌م بۆنه‌یه‌شدا وه‌ك هه‌میشه‌ په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق و دراوسێ و جیهان ده‌نێرین.

ئومێده‌وارین ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا و هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

٣٠/ تشرینی دووه‌م/ ٢٠١٧ زایینی    –    ١٢/ ربیع الاول/ ١٤٣٩ كۆچی

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.