Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:09

مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) یادی له‌ دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیرۆزبایی له‌ موسڵمانان ده‌کات

دەخوازین یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر بکرێتە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسییەکان
کوردستان TV
100%


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لێبێت) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست ئەو یادە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی گیانی تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایكبوونی حەزرەتی (محەمەد) (دروودی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانی كوردستان و عێڕاق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە گەورەیە رەخسێنەری زەوینەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەك و پەیامی كۆتایی هێنان بێت بە شەڕو كوشتارو ماڵوێرانی و  هاندەرو هەوێنی زیاتری چەسپاندنی گیانی لێبووردەیی و  ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بێت لەسەرتاسەری كوردستان و ناوچەکەدا، هەروەها هۆكارێكی پتەوی بەهێزكردنی شیرازەی رەسەنی كولتووری كۆمەڵایەتی بێت لە نێو چین و توێژ و پێکهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستاندا.
 
هیوادارین لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا ئەو یادە پیرۆزە دەرفەتێكیش بێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی گیانی تەبایی و یەكڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و یەكلاكردنەوەی كێشەكان و مایەی سەقامگیریی و ئاسوودەیی هەمیشەیی بێت بۆ هاووڵاتیان، هەروەها پاڵنەری پتەوبوونی گیانی خۆڕاگری و داكۆكیكردن بێت لەو ئەزموونەی هەرێمی كوردستان و پاراستنی دەسكەوتەكانمان و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی، هاوکات نەهێشتنی دابونەریتی نەخوازراو و بانگەشەی توندڕەوی و توندوتیژی و شەڕوشەڕانگێزیی نامۆ بە کولتووری رەسەنی کوردەواریمان.


جارێكی دیكە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لێبێت) لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30ی تشرینی دووەمی 2017ی زایینی
12ی رەبیعولئەوەلی 1439ی كۆچی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.