Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:54

تورکیا دەوروبەری شێروان مەزن تۆپباران دەکات

گەریلاکانی پەکەکە چەند هاونێکیان ئاراستەی قەرەقۆلەکانی سوپای تورکیا کرد
کوردستان TV
100%


گەریلاکانی پەکەکە چەند هاونێکیان ئاراستەی قەرەقۆلەکانی سوپای تورکیا کرد لە کاردانەوەی ئەو هێرشە، سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی باکووری ناحیەی شێروان مەزنی لە قەزای مێرگەسۆر تۆپ باران کرد.

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ گەریلاکانی پەکەکە چەند هاونێکیان ئاراستەی قەرەقۆلەکانی  سوپای تورکیا کرد ، لە کاردانەوەی ئەو هێرشە،  سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی باکووری ناحیەی شێروان مەزنی لە قەزای مێرگەسۆر تۆپ باران  کرد .

سێ لەو تۆپانە بەر سەنتەری ناحیەی شێروان مەزن کەوتن و خۆشبەختانە زیانی ماڵی و گیانی نەبووە و تەنها ترس و دڵەراوکێی لای دانیشتووانی شێروان مەزن دروست کردووە.

دووری نێوان سەنتەری ناحیەی شێروان مەزن لە باکووری رۆژهەڵاتەوە، لە گەل سنوری  تورکیا  تەنها دە کیلۆمەترە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.