Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:29

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سه‌رۆک کۆماری عێراق کرد

سەرۆک بارزانی: پێویستە حکوومەتی عێراق دەست لە زمانی خۆسەپاندن و کردەوەی ناڕەوایانە هەڵبگرێت
کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی بە سەرۆککۆماری عێراقی ڕاگەیاند، کە پێویستە حکوومەتی عێراق دەست لە زمانی خۆسەپاندن و ئەو کردەوە ناڕەوایانە هەڵبگرێت کە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بەرانبەر گەلی کوردستان پیادە دەکرێت، بە تایبەت ئەو جینۆسایدەی لە خورماتوو ڕوو دەدات، بەپەلە ڕابگیرێت ئەوە بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و لێی بێدەنگ نابین.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 29ـی11ـی2017، لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر فواد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دواپەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە خرانە بەرباس و، هەردوولا هاوڕابوون کە سەرجەم کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆماری عێراق باسی هەوڵەکانی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد، بە جۆرێک کە دەستوور وەک چەترێک وابێت بۆ پاراستنی بوون و کەرامەتی سەرجەم پێکهاتەکان بە بێ جیاوازی.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە گفتوگۆ و دانوستانێکی هاوسەنگ و بێ مەرج هەبێت و دوور بێت لە زمانی خۆسەپاندن. هەروەها سەرۆک بارزانی بە سەرۆککۆماری عێراقی ڕاگەیاند، کە پێویستە حکوومەتی عێراق دەست لە زمانی خۆسەپاندن و ئەو کردەوە ناڕەوایانە هەڵبگرێت کە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بەرانبەر گەلی کوردستان پیادە دەکرێت، بە تایبەت ئەو جینۆسایدەی لە خورماتوو ڕوودەدات بەپەلە ڕابگیرێت ئەوە بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و لێی بێدەنگ نابین.

هەروەها سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە، کە خۆسەپاندن لە ڕێگەی هێز و سەپاندنی ئەمری واقعەوە سەرناگرێت و ئەم دۆخەش بەردەوام نابێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.