كتێبی "گوتاری پۆپۆلیستی و خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیرانی كورد" له‌لایه‌ن ستیڤان شه‌مزینی نووسه‌ر و ڕۆشنبیرله چاپخانه‌ی كارۆی سلێمانی چاپ كرا.
شه‌مزینی نووسه‌ر ده‌ڵێت : كتێبی "گوتاری پۆپۆلیستی و خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیرانی كورد" بریتییه له پێنج توێژینه‌وه، كه له ١٠٥ لاپه‌ڕه‌دا به‌رجه‌سته بووه، ئه‌م پێنج توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ته به ئهشكالاتهكانی جیهانبینی ڕۆشنبیری كورد، تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له ئارادایه، به تاییبه‌ت تایبه‌ت تیشكم خستووه‌ته سه‌ر باشووری كوردستان.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئاماژه‌یدا كه : له پێنج به‌شی كتێبه‌كه‌دا هه‌ر به‌شی تیشكخستنهسهر یه‌كێك له كێشه‌كانی ڕۆشنبیریی كورده، به‌شی یه‌كه‌می تازه‌گه‌ریی و به‌شی دووه‌م وتاری پۆپۆلیستی ڕۆشنبیرانی كورد، به‌شی دووه‌م تایبه‌ته به ڕۆشنبیری و حیزبی سیاسی، به‌شه‌كانی تر خه‌ونی بچووكی ڕۆشنبیران.
به گشتی توێژینه‌وه‌یه‌كه له باره‌ی ڕۆشنبیران و ئه‌رك و مافه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، كه براوردكارییهكه به كۆی ڕووداوه‌كانی كوردستان.
سه‌چاوه/ وشه نێت
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.