له سلێمانی رێوڕهسمكی تایبه‌ت بۆ یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی گۆرانی بێژی كورد"حه‌سه‌ن زیره‌ك" هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سازكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌عات 10:30 پێش نیوه‌ڕۆ، رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به یادكردنه‌وه‌ی ژیان و هونه‌ری "حه‌سه‌ن زیره‌ك" هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، له شاری سلێمانی له ژێر ناوی "ئه‌فسانه‌ی گۆرانیی كوردی" به‌ڕێوه چوو.
له‌م یاده‌دا ا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی 96 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشكه‌ش كرا، له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌شت لاپه‌ڕه‌یی ئاماده‌كراو به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
"شایانی باسه گۆرانی بێژ حه‌سه‌ن زیره‌ك له " 29ی تشیرینی دووه‌م ساڵی 1921 له شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، له‌ماوه‌ی ژیانیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به هونه‌ر، گۆرانی و مه‌قامی كوردی كردووه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌گه‌رچی ستۆدیۆی پێشكه‌وتوو و ئامێری موزیكی جۆراوجۆری نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ،له‌ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندان به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی هه‌یه، 26ی حوزه‌یران له ساڵی 1972 هه‌ر له بۆكان كۆچی دوایی كردووه و به‌خاك هاتووه‌ته سپاردن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.