Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:19

هه‌شت گولـله‌ هاوه‌ن ئاراسته‌ی خورماتوو کران

زه‌ره‌رو زیانه‌كانی نه‌زاندراون
کوردستان TV
#7 #9
100%

له‌ پشت چیای هه‌نجیره‌وه‌ هه‌شت گولـله‌ هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو كران و تا ئێستاش زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زاندراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، له‌ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو-ی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ژماره‌یه‌ك گولـله‌ هاون كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌لی هاشمی، وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ شارۆچكه‌ی خورماتوو، ڕاگه‌یاند: هه‌شت گولـله‌ هاوه‌ن له‌ پشت چیای هه‌نجیره‌وه‌، ئاراسته‌ی ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو كراوه‌،بێ ئاماژه‌ به‌ زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بدات.

ئاماده‌كردنی : رزگار 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.