گۆرانیبێژی شاری هه‌ولێر( دلشاد تۆفیق ) چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا كۆتایی هێنا به دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی ،كه گۆرانییه‌كه له ژێر ناوی هه‌ولێر .
ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆرانییه دلشاد ئاشكرایكرد گۆرانی هه‌ولێر دووه‌مین به‌رهه‌مییه‌تی كه بۆ پایته‌خت تۆماری كردووه و به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاوازتر له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری كاری له‌سه‌ر كردووه ، ته‌نانه‌ت له ڕووی ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كه‌وه به فۆرمێكی تازه و شێوازێكی سه‌رده‌میانه كاری موزیك و تۆماركردنی بۆ ئه‌نجامداوه .
دلشاد وتیشی هه‌ولێر له لایه‌ن (نازم شێخانی ) تێكسته‌كه‌ی نووسراوه و (رَێبوار جه‌عفه‌ر گه‌ڵالی) ش ئاوازی بۆ داناوه ، موزیكژه‌نی باكووری كوردستان (ڕێناس كورداخ) كاری دابه‌شكردنی بۆ ئه‌نجامداوه و هونه‌رمه‌ند (ئومێد باڵه‌بان) به هه‌ردوو ئامێری "باڵه‌بان و زورنا" كاری ژه‌نینی بۆ كردووه .
له كۆتاییدا ناوبراو ئاشكرایكرد كه گۆرانی هه‌ولێر له ئێستادا له له قۆناخی مۆنتاژكردن دایه‌و له لایه‌ن "كاروان زامدار" كاری بۆ ده‌كرێت و له ئایینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.