Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:54

ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی فوینلا برادا ده‌کات

یانه‌ی فوینلا برادا یانه‌یه‌كی پله‌ی دووه‌كانه‌و له‌ئاست پێگه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ نیه
کوردستان TV
100%


له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سی و دووی جامی شای ئیسپانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر یازده‌ و نیوی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگیۆ بیرنابیۆ میوانداری یانه‌ی فوینلا برادا ده‌كات.

یانه‌ی شاهانه‌ به‌ووریه‌كی به‌رزه‌وه‌ ئه‌و یاریه‌ ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌خولی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مه‌له‌گه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

  لای خۆیانه‌وه‌ یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌درید دواین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه‌ ئه‌نجامدا.

یانه‌ی فوینلا برادا یانه‌یه‌كی پله‌ی دووه‌كانه‌و له‌ئاست پێگه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ نیه ، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت كوڕانی زێنه‌دین زێدان بۆ ئه‌م یاریه‌ به‌ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڵ كردن له‌یاریگا بچنه‌‌ ده‌ره‌وه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.