Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:00

به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر: ماوه‌ی 10 رۆژه‌ ده‌ستمان به‌ دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی کردووه‌

پێویستمان به‌ 100 ملیۆن لیتر له‌ نه‌وتی سپی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

مسته‌فا ته‌ها، به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی هه‌ولێر به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ماوه‌ی ده‌ رۆژ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: بریاربوو حكومه‌تی به‌غدا بڕی 30 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ كوردستان ره‌وانه‌ بكات كه‌ به‌راستی رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌مه‌، چونكه‌ پارێزگاری هه‌ولێر له‌و 30 ملیۆن لیتره‌ 10 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌رده‌كه‌وێ، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ سنووری خۆمان دابه‌ش بكه‌ین پێویستمان به‌ 100 ملیۆن لیتر له‌ نه‌وتی سپی ده‌بێت.

گوتیشی: له‌ رێی پارێزگاری هه‌ولێر ، هه‌وڵێكی زۆر دراوه‌ له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه‌ بڕه‌كه‌ زیاد بكرێت.

راشیگه‌یاند: له‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی بۆمان دێت پلانمان داناوه‌ بڕێك له‌ونه‌وته‌ به‌سه‌ر بازنه‌ی ناو شاری هه‌ولێر دابه‌ش بكه‌ین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

CNN

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.