Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:50

به‌ ڤیدیۆ.. ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێو زانکۆی که‌رکوک به‌رز کرایه‌وه‌

به‌رپرسێكی باڵای حه‌شد سه‌ردانی زانكۆی كه‌ركوكی كردووه‌
کوردستان TV
#9
100%

قوتابیانی عه‌ره‌بی نێو زانكۆی كه‌ركوك له‌ ئاهه‌نگێكدا ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و قوتابییه‌ كورده‌كانیش ئه‌م كرده‌وانه‌ به‌ سووكایه‌تی ده‌زانن.

په‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان نێردراوه‌ قوتابیانی عه‌ره‌بی نێو زانكۆی كه‌ركوك له‌ ئاهه‌نگێكدا ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی و عێراق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ ئاكامدا قوتابییه‌ كورده‌كان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ده‌بێته‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌ نێوان قوتابییه‌ كوردو عه‌ره‌به‌كان.

هه‌ڵدانی ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ  ئه‌بازه‌ر ئه‌لته‌میمی به‌رپرسێكی باڵا له‌ رێكخراوی به‌در سه‌ردانی زانكۆی كه‌ركوكی كرده‌ووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆكه‌ كۆبۆته‌وه‌ .

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.