Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:37

مه‌ولود باوه‌ موراد: داخستنی فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ک هه‌بووه‌

به‌ته‌نها زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان به‌ته‌نها زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكو زیانی گه‌وره‌ به‌ر كۆمپانیاكان و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و یوئێنیش كه‌وتووه‌.

مه‌ولود باوه‌موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاند: نازانم كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌كرێته‌وه‌ چونكه‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه‌ هه‌موو ڕاستیه‌كانم خستۆته‌ به‌رده‌میان و وه‌ هه‌وڵی جدیم داوه‌ ته‌نانه‌ت به‌هه‌موو جۆره‌كانی په‌یوه‌ندی،په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین به‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت : له‌ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌، ئه‌ویش وه‌ڵام ناداته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد ، كه‌ هه‌رێمی كوردستان په‌نای بردۆته‌ به‌ر ئه‌و ڕێگا چاره‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش به‌ڵام ئه‌وان به‌ته‌نها گوتیان :مه‌له‌فه‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بوو وه‌ڵامه‌كه‌یان، چونكه‌ ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ش تێیدا ئه‌ندامن و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ن.

گوتیشی: داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان به‌ته‌نها زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكو زیانی گه‌وره‌ به‌ر كۆمپانیاكان و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و یوئێنیش كه‌وتووه‌، یوئێن ته‌له‌فۆن بۆ ئێمه‌ ده‌كات كه‌ گه‌یشتینه‌ كوێ بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئێمه‌ش به‌وان ده‌ڵێین ئه‌ی ئێوه‌ گه‌یشتنه‌ كوێ.

ئاماده‌كردنی:رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.