گۆرانی "هه‌وری بێ باران" كه ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "هه‌ماوه‌ند لهۆنی" ئاماده‌كراوه و "ڕامتین لهۆنی" كوڕی هونه‌رمه‌ندیش هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی كاری موزیكی به‌رهه‌مه‌كه و"ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د" یش تێكسته‌كه‌ی نووسیوه له ئێستادا كاره‌كانی به كۆتا هاتووه .
هه‌ماوه‌ند لهۆنی ناوێكی شاراوه‌ی نێو بواری گۆرانی و موزیكی كوردی نیه، ئه‌وه‌ی "لهۆنی" له هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ناوبراو له گۆرانیگوتندا ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ده‌نگێكی كوردی ته‌واوی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل خودی وشه‌كان ده‌كات .
هونه‌رمه‌ند هه‌ماوه‌ند له هه‌وره‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی 1974 هاتۆته دنیاوه ، له ساڵی 1995 ده‌ستی به كاری موزیك كردووه و له چه‌ندین گروپی جیاواز كاری هونه‌ری ئه‌نجامداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.