سبه‌ی پێنج شه‌ممه 2017/11/23 له باره‌گای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد هه‌ر یه‌ك له (محه‌مه‌د حوسێن موهه‌ندیس و باهۆز مسته‌ف) له ڕێ‌و ڕه‌سمێكدا دوو كتێبی نوێی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و به دیاری ده‌یان به‌خشن .
كتێبی یه‌كه‌م به ناوی" هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعری شاعیرانی هه‌ولیر" ه له لایه‌ن باهۆز مسته‌فا به زمانی كوردی ئاماده‌كراوه ،له دوو توێی 224 لاپه‌ره به قه‌باره‌ی مامناوه‌ند به ئه‌ژماری 500 دانه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه .
كتێبی دووه‌م به ناوی " تلاوین شعریه من اربیل" محه‌مه‌د حوسێن موهه‌ندیس به زمانی عه‌ره‌بی ئاماده‌ی كردووه ، به قه‌باره‌ی مامناوه‌ند له دوو توێی 200 لاپه‌ڕه و به ئه‌ژماری 500 دانه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه .
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و دوو كتێبه كۆمه‌ڵێك ده‌قی شاعیرانی شاری هه‌ولێری له خۆ گۆتووه و به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێره له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.