Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:51

تۆنی پولیس له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وە

ته‌نها خاڵێك له‌ خانه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان جیای ده‌كاته‌وه‌.
کوردستان TV
100%


تۆنی پولیسی وێڵزی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.

 له‌ هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئینگلته‌را، وێست برۆمیچ دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی چێڵسی میوانی دۆڕا كه‌ ئه‌مه‌ش چواره‌م دۆڕانی له‌سه‌ریه‌كی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ.

دوای ئه‌م دۆڕانه‌ش، ئیداره‌ی وێست برۆمیچ بڕیاریدا تۆنی پولیسیی ته‌مه‌ن په‌نجاونۆ ساڵ له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دووربخاته‌وه.

جێگای باسه‌ وێست برۆمیچ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلته‌را دایه‌و ته‌نها خاڵێك له‌ خانه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كان جیای ده‌كاته‌وه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.