بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان گۆرانیبێژی ناسراوی كورد( شارام نازری) و تیپی مۆسیقای كامكاره‌كان كۆنسێرتێك له تاران ئه‌نجامده‌ده‌ن .
ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆنسێرته "نازری" وتی ،ئێمه ناتوانین كۆی كێشه‌كانی لێقه‌وماوان چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵام هیچ نه‌بێت به‌و یارمه‌تیدانه ده‌توانین هه‌ندێك له ئازاره‌كانی ئه‌وان كه‌مبكه‌ینه‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ تیپی كامكاران ڕێككه‌وتووین له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی تاران كۆنسێرتێك به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی كرماشان ئه‌نجامبده‌ین .
جێی باسه ئه‌و كۆنسێرته كه بڕیار وایه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له تاران ئه‌نجامبدرێت ،له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی قه‌قنووس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌موو داهاته‌كه‌شی بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.