Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:15

زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە له‌ رۆژهه‌لاتى کوردستان به‌ 500 دۆلار قەرەبوودەکرێنەوە

بڕی هاوکارییەکە كه‌مه‌و رووبەڕووی رەخنە و ناڕەزایەتی زۆر بووەتەوە
کوردستان TV
100%

حکومەتی ئێران هەر خێزانێکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە 500 دۆلار قەرەبوودەکاتەوە، بڕی هاوکارییەکەش رووبەڕووی رەخنە و ناڕەزایەتی زۆر بووەتەوە، پەرلەمانتارێک دەڵێت" پارەکە زۆر کەمە و خەڵک چاوەڕوانی زیاتریان لە حکومەت هەبوو".

بەگوتەی شەهاب نادری، نوێنەری جوانڕۆ و سەلاس و باوەجانی لە پەرلەمانی ئێران، دوو ملیۆن تمەن کە دەکاتە 500 دۆلار وەک قەرەبووی زیانەکانی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە تەرخانکراوە.

نادری دەڵێ: "30-40 % ی خەڵک ئۆتۆمبێلەکانیان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکان دایە و ئەم بابەتە رەچاونەکراوە".

نادری دەشڵێت" ناوچەی ئێمە ناوچەی سنوورییە و دوو ملیۆن تمەن وەڵامدەرەوەی زەرەر و زیانەکان نییە، خەڵکی ناوچەی ئێمە هەموو قەرزداری بانکەکانن و ناتوانن بە قەرزی حکومەت و بەو دۆخەی هەیانە درێژە بە ژیان بدەن".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.