Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:51

گۆرانی (شه‌قڵاوه‌) ژماره‌یه‌کی پێوانه‌یی تۆمارکرد

هه‌زاران بینه‌ری له‌ یوتیوب و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تێپه‌ڕكردووه‌
gorane shqlawa
کوردستان TV
100%

گۆران (شه‌قڵاوه‌) ی هونه‌رمه‌ند (نه‌بی كاوانی) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد، تا ئێستا هه‌زاران بینه‌ری له‌ یوتیوب و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تێپه‌ڕكردووه‌ و هه‌میشه‌ش له‌ زیادبوونه‌.

 

نه‌بی كاوانی رایاگه‌یاند : ئامانجی من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌و ناوچه‌ قه‌شه‌نگه‌ی كوردستان زیاتر ڕاكێشانی خه‌ڵكه‌ به‌ره‌و شاره‌كه‌م، كه‌ ئێستا جوانترین سیمای به‌خۆوه‌ دیووه‌، ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستی خۆم به‌ گۆرانی و ئاواز بۆ ئه‌و شاره‌ ده‌ربڕم له‌و نێوه‌نده‌شدا سوپاس هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ بوونه‌ پاڵپشت له‌ سه‌ركه‌وتنی

شایانی باسه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ی (نه‌بی كاوانی) كه‌ له‌ تێكستی (سه‌ردار مه‌نتك، هیوا بالیسانی)ـیه‌ و، ئاوازی خۆیه‌تی.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.