Erbil 5°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 05:37

یونیسێف: 180 ملیۆن منداڵ له‌ بارودۆخێکی خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

ئه‌م راپۆرته‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی منداڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
Unicef Children
کوردستان TV
100%

یونیسێف رێكخراوی منداڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا ئاشكرای كرد كه‌ 180 ملیۆن منداڵ له‌ 37 وڵاتی جیهاندا له‌ بارودۆخێكی خراپتر له‌چاو 20 ساڵ له‌وه‌ پێش ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن .

ئه‌م راپۆرته‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی منداڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتووه‌ كه‌ له‌ هه‌ر 12 منداڵ یه‌كێكیان له‌ وڵاتێكدا ده‌ژیێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاریی ره‌ها و بێبه‌شی له‌ خوێندن یان مه‌رگ به‌ هۆی توندوتیژیی له‌سه‌ره‌ . 

مه‌رگ به‌ هۆی توندوتیژیی بۆسه‌ر هاوڵاتییانی ژێر ته‌مه‌نی 19 ساڵی له‌ حه‌وت وڵاتی جیهان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ كه‌ ئه‌م ولاتانه‌ بریتین له‌: یه‌مه‌ن، سووریا، عێراق، لیبیا، ئۆكراینا، باشووری سوودان، و كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست .

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی یونیسێف له‌ 21 وڵاتی جیهان ناونووسین له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تاییدا رووی له‌ كه‌می كردووه‌، كه‌ هۆكاره‌كانی وه‌ك توندوتیژیی و جه‌نگ، قه‌یرانی دارایی و هه‌روه‌ها زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كاریگه‌رییان هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.