Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:26

دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌رکرده‌کانى که‌ته‌لۆنیا کۆچى دوایی کرد

داواکاری گشتیی ئیسپانیا كۆچى دوایی كرد
کوردستان TV
100%

فەرمانگەی داواکاری گشتیی ئیسپانیا رایگەیاندووە، کە خۆسی مانوێل مازا، داواکاری گشتیی ئیسپانیا لە تەمەنی 66 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەکی گوازراوە، لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین، كۆچى دوایی كرد.

مانوێل مازا بەرپرسە لە کەیسی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی سەرکردە سەربەخۆخوازەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا، دوای ئەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆییان ئەنجام دا.

تێزانین له‌ به‌روارى 1/10/2017، هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا چوونە سەر سندووقەکانی ده‌نگادان به‌ ریفراندۆم و زیاتر لە %92 دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئیسپانیا دا. دواتر حکوومەتی ئیسپانیا ژمارەیەک سەرکردەی ئەو هەرێمەی دەستگیر کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.