به‌ڕێز ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه واشنتۆن له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكوومه‌تى عێراق هانده‌دات زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌خسێنێت تاكو بگه‌ن به ئامانجێكی خوازراو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/11/2017 له په‌یوه‌ندیییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز تیله‌رسن وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
به‌رێز تیله‌رسن خۆشحاڵیی خۆی بۆ هێوربوونه‌وه‌ی گرژیى هێڵه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان ده‌ربڕی و دانبه‌خۆداگرتنی هه‌ردوولای بۆ پاراستنی ئارامی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ڕێزگرتن له شیرۆڤه‌ی دادگای فیدرالی عیراق سه‌باره‌ت ده‌ستوور، جه‌ختیشى له پاراستنى ئارامى كرده‌وه له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگێكی جددیى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ڕایگه‌یاندووه ئاماده‌یه له دیالۆگێكى جددیدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ڕۆڵى خۆیان له ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕن و له‌مباره‌یه‌وه هاوكار و پشتیوان بن.
به‌ڕێزیان سوپاسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و سه‌ره‌خۆشیی به‌رێز تیله‌رسن ـ ى بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشوازی له هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته گه‌مارۆ‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت، به‌تایبه‌تی كه له بواری مرۆیی‌دا پێویستییه‌كی زۆرییان هه‌یه، چونكه به‌شێكی هاوكارییه‌كان بۆ زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانانه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.