Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:25

له‌ قامیشلو " 808 "فیلم له‌ پێشبڕکێدا ده‌بن

70 فیلم هه‌ڵبژێردراون بۆ به‌شه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌ .
کوردستان TV
100%


له‌ شاری قامیشلو له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ به‌شداری "808" فیلمی جۆراوجۆر  دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد.

فیستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا "808" فیلم له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، وڵاتانی ئه‌وروپا ، ئه‌مریكا و ئه‌فریقیا  له‌ خۆ ده‌گرێت و له‌م رێژه‌یه‌ش 70 فیلم هه‌ڵبژێردراون  بۆ به‌شه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌ .

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ 13 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌ و تا 17 ی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت و فیلمه‌كانیش له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ شاره‌كانی (عامودێ،كۆبانێ،سه‌رێكانیێ،حه‌سه‌كه‌ و دێرك) نمایش ده‌كرێن.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین كه‌ "زاك فیلم" به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كورته‌ فیلمی "حه‌یات" ، كورته‌ فیلمی "سه‌گی برسی" و فیلمی دۆكیۆمێنتاری "قوڵینگی بریندار" له‌ به‌شی پێشبڕكێی دووه‌مین  فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوا به‌شدار ده‌بێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.