ئیبراهیم میره له ساڵی ١٩٧١ له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێز له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، بۆ ماوه‌ی ١٨ ساڵه له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ڕیتانیا نیشته‌جێ بووه، له ساڵی ١٩٩٢ له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای كۆڤان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه،كاری نوێی دوو به‌رهه‌می ته‌واو كردووه و بڕیاره به‌م نزیكانه بڵاوی بكاته‌وه، ئێسته‌ش سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆ كلیپێكی تره له ژێر "ناونیشانی ناشێ وه‌ختی سه‌فه‌ر بێت".
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم میره له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند : ئێسته سه‌رقاڵی كلیپكردنی به‌رهه‌مێكی ترم به‌ناوی (ناشێ وه‌ختی سه‌فه‌ر بێت)، ئه‌م به‌رهه‌مه ئاوازی (ئارام عه‌بدوڵا)یه، كاری میوزیكی له وڵاتی كه‌نه‌دا له‌لایه‌ن (ئالان پشكۆ) وه بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به خۆشحاڵییه‌وه كاری هه‌ر دوو كلیپی نوێم به ناوه‌كانی (سلێمانی) كه ئاوازی كاروان عوسمانه و هۆنراوه‌ی سیروان حه‌مه‌ڕه‌شیده، به‌رهه‌می دووه‌می به‌ناوی (وه‌ی لێ)یه، ئاواز و هۆنراوه‌ی فۆلكلۆره، (هیوا ئه‌حمه‌د) كاری وێنه‌گرتنی بۆ هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه كردووه، له ستۆدیۆی ئه‌سه‌ر له شاری له‌نده‌ن كاری تۆماركردنیان بۆ كراوه، به كۆتا هاتووه."
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.