له‌وڵاتی ئیسپانیا یانه‌ی ڤالنسیا باسكیت میوانداری یانه‌ی ئۆلۆمپیا ئه‌رمانی میلانی كرد‌و یاریه‌كه‌ی به‌كاتی زیادكراو به‌و تیپه ئیتالیه دۆراند به‌ئه‌نجامی 103 خالأ به‌رانبه‌ر 98 خالأ.
به‌درێژایی یاریه‌كه ئاستی هه‌ردوو تیپ لێك نزیكبوو به‌جۆرێك له‌زۆر كاتدا جیاوازی نێوانیان ته‌نیا خاڵێك بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی برۆزه بامبێرگ توانی دواكه‌وتنی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می بهبیستو شه‌ش خالأ بۆ سه‌ركه‌وتن ههڵگهرێنێتهوه و به‌ئه‌نجامی 84خالأ به‌رامبه‌ر 81 خالأ له‌یانه‌ی به‌رشلۆنه بباته‌وه.
یانه‌ی برۆزه بامبێرگ توانی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی مێژوویی له ئه‌نجامی یاری خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات.
له‌وڵاتی توركیاش یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه له‌سه‌ر یاریگای خۆی دووچاری شكست هات له‌به‌رامبه‌ر تیپی ئۆلۆمپیاكۆس به‌ئه‌نجامی 90 خالأ به‌رامبه‌ر 83 خالأ.
یاریه‌كه‌ی له هۆلی ئۆلكهر له‌شاری ئیتهنبۆل به‌رێوه‌چوو و ئاستی هه‌ردوو تیپ تا ئه‌ندازیه‌كی زۆر لێك نزیكبوو.
لهسربیاش یانی سرڤینا زڤیدا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میواداری یانه‌ی سیسكا مۆسكۆی رووسی كرد‌و یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی میوان به‌كۆتا هات به‌ئه‌نجامی 85خالأ به‌رانبه‌ر 53 خالأ و به‌م بردنه‌وه‌ش سیسكا مۆسكۆ خۆی گه‌یانده پێشه‌نگی ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.