Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:33

سبیلجان گه‌ڕایه‌وه‌ نێو بواری هونه‌ر

خاوه‌نی 19 ئه‌لبومی گۆرانییه‌ .
کوردستان TV
100%


دوای دابڕانێكی زۆر له‌ هونه‌ری گۆرانی و موزیك و نواندن ئه‌كته‌رو گۆرانیبێژی نالسراوی تورك "سبیلجان "به‌ به‌شداریكردنی له‌ له‌ زنجیره‌ ته‌مسیلیه‌ك به‌ ناوی (باخچه‌ی خۆشه‌ویستی ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو بواری هونه‌ر .

له‌ باره‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو بواری هونه‌ری سبیلجان وتی: زۆر راسته‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان دوور بووم و گله‌ییه‌كی زۆریشم لێده‌كرا له‌ لایه‌ن هه‌وادارانم ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بڕیارمدا جارێكی دیكه‌ باوه‌ش به‌ هونه‌ردا بكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ هونه‌رمه‌ند به‌ر له‌وه‌ی موڵكی خۆی بێت موڵكی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی .

جێی باسه‌ "سبیلجان" له‌ ساڵی 1970 له‌ ئه‌سته‌نبۆلی وڵاتی توركیا له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1984 ده‌ستی به‌ یه‌كه‌م كاری هونه‌ری خۆی كردووه‌ ،له‌ ئێستادا خاوه‌نی 19 ئه‌لبومی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.