Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:45

جارێکی دیکه‌ سانسۆر کرایه‌وه‌

تا سالی 2009 زۆربه‌ی نووسینه‌كانی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ قه‌ده‌غه‌ كراو بوو
کوردستان TV
100%


( ژیان چه‌ند خۆشه‌ براكه‌م)  ناوی ئه‌و ڕمانه‌یه‌ دوای قه‌ده‌غه‌كردنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك له‌ ئێستادا به‌ فه‌رمانێك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیا ڕێگه‌ی پێده‌درێت له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری كلتووری نازم حیكمه‌ت بۆ جاری دووه‌م چاپبكرێته‌وه‌ .

به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی باس له‌ كۆمۆنیزم و ئایدیۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌شیان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیا ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌, رۆمانی (ژیان چه‌ند خۆشه‌ براكه‌م) ی نووسه‌ر و شاعیری گه‌وره‌ی تورك نازم حیكمه‌ت بۆ جاری دووه‌م قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و به‌شێك له‌ ڕۆمانه‌كه‌ سانسۆری ده‌خرێته‌ سه‌ر .

نازم حیكمه‌ت نووسه‌رو شاعیرێكی كۆمۆنیزمی  ناسراوی توركیایه‌، تا سالی 2009 زۆربه‌ی نووسینه‌كانی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ قه‌ده‌غه‌ كراو بوو ، به‌لام له‌ ئێستادا رێگه‌ به‌ چاپكردنی كتێبه‌كانی ده‌ده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ئایدیۆلۆژیای كۆمونیزمی تێدا نه‌بێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.