پەرلەمانی كوردستان هۆشداری لە زیاتر دواخستنی دانووستانەكان و ئەو شێوازی هەڕەشانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەدات.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقى فیدڕاڵ بڵاوكرده‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌روه‌ك ئاشكرایه رۆژى 14/11/2017 ، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ورووژاند كه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به پێویستی ده‌زانێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له زمانی هه‌ره‌شه و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ی گونجاو له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌رچی زووه ده‌رفه‌تی دانووستاندنى راشكاوانه بڕه‌خسێندرێت و حكومه‌تی فیدڕالی دووربكه‌وێته‌وه له راگه‌یه‌ندراوی میدیایی و راڤه‌كردنى تاكلایه‌نانه‌ی مادده ده‌ستوورییه‌كان به‌بێ وه‌رگرتنی راو سه‌رنجی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان.
له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیار و راگه‌یه‌ندراو و لێدوانه فه‌ڕمییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان كراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ئه‌مه‌ش ئاماده‌ییه‌كی روون و ئاشكراى هه‌رێمی كوردستانه و په‌رله‌مانى كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوی رۆژی 13/11/2017 ، ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌رچی زووتر ده‌ستپێكردنى دانووستاندنه‌كان دووپاتكردۆته‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له هه‌ر هه‌نگاو و رێكارێك ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گونجاوی ده‌زانێت و سه‌ر پشكی كردووه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌لی كوردستان و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان.
به‌ڵام وه‌ك له به‌شێكی لێدوانه‌كانی رۆژی 14/11/2017ى به‌ڕێز عه‌بادی-دا ده‌بیندرێت زمانی هه‌ره‌شه و هه‌نگاوی یه‌كلایه‌نانه گومان ده‌خاته سه‌ر نییه‌تی فه‌ڕمیی حكومه‌تی عێراقی فیدڕال و هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی ئێستا كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانه.
له‌مڕووه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداریی ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ین له زیاتر دواخستنی دانووستاندنه‌كان و ئه‌و شێوازی هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌وه‌ی خزمه‌ت به دۆخه‌كه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ناكات.
بنه‌مای لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ته‌نها دانووستاندنه به‌شێوازێكی دۆستانه‌و و راشكاوانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌وه‌ك تاكلایه‌نانه بڕیاردان.
بۆیه پێویست بوو حكومه‌تی فیدڕالی له به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ئه‌رێنیی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له رۆژى 14/11/2017، به‌ڕوونی و نووسراوی فه‌ڕمی له راگه‌یه‌ندراوی خۆیدا بڵاوكرده‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیریی كرد هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیی تریان هه‌بوایه و ده‌رگا بۆ دانووستاندنه‌كان واڵابكرابایه كه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به سه‌ره‌وه‌ریی یاسا و پاراستنی ده‌ستوور ده‌كات.
له كۆتاییدا..
په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتوون روون و ره‌وایه و داكۆكییان لێده‌كه‌ین و پێویسته پارێزراوبن. هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانیش كه له رابردوودا ئه‌نجام دراون له نێوان هه‌ردوولادا به‌گشتی ببنه بنه‌مای دانووستاندنێكی به‌رهه‌مدار، به پێچه‌وانه‌وه هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه له رۆژی 13/11/2017 ، بژارده‌ی كشانه‌وه‌ى نوێنه‌رانی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كراوه‌یه و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌به‌ری كۆده‌نگیی بۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌رفه‌تی دانووستاندن و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش نه‌دات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
15/11/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.