Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:43

کۆسره‌ت ره‌سول بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌برێته‌ ئه‌ڵمانیا

باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی چووه‌
کوردستان TV
#7
100%

كۆسره‌ت ره‌سول، جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ نه‌خۆشكه‌وتووه‌، بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌برێته‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی رووداو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15-11-2017، كۆسره‌ت ره‌سول به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ ده‌برێته‌ توركیا، له‌وێشه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ره‌و به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كرێت.

هاوكات د. دارا ره‌شید، پزیشكی تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول راگه‌یاندووه‌: باری ته‌ندروستی ناوبراو به‌ره‌و باشی چووه‌، ده‌ستی به‌ نانخواردن كردووه‌ته‌وه‌ و قسه‌ش له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام هێشتا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 11-11-2017، كۆسره‌ت ره‌سول باری ته‌ندروستی تێكچوو و گه‌یێندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فارووقی پزیشكی له‌ سلێمانی، پاشان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ بۆرییه‌كانی ریخۆله‌ بۆ ئه‌نجامدرا.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.