سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە ، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە کوێت و لەلایەن سەباح خالید حەمەد سەباح، وەزیری دەرەوەی کوێتەوە پێشوازی لێ کرا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح كۆبوونه‌وه دواتر ژمارەیەک رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرا.
دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی شانده‌كان و کۆبوونەوەی نێوان سه‌ركۆماری توركیا و میری كوێت كه له كۆشكی به‌یان به‌ڕێوه‌چوو، مه‌ڕاسیمی واژووكردنی رێككه‌وتننه‌كان رێكخرا.
له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ردۆغان و سه‌باح به‌ڕێوه‌چوو، رێككه‌وتنی هاریكاری له بواری وه‌رزشدا له نێوان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی توركیا، عوسمان ئاشكن باك و وه‌زیری بازرگانی و هونه‌ری كوێت و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری گه‌نجان، وه‌لید خالید ناسر عه‌بدوڵڵا رۆدان واژوو كرا.
پرۆتۆكۆلی هاریكاری له بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له لایه‌ن سه‌رۆكی توبیكات، پرۆفیسۆر دکتۆرعارف ئه‌رگین و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كوێت، دکتۆر سه‌میرە عومه‌ر واژوو كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.