Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:08

فەرەنسا ژمارەیەک کورسى خوێندنى ماسته‌ر بۆ هه‌رێمى کوردستان دابین دەکات

خوێندن لە بوارەکانی (پەیوەندییە نێودەولەتییەکان، یاسا و زانستە رامیارییەکان)ه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیێنێت، کە بەشی هاوکاری و  کەلتووری لە باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە ئێراق، ژمارەیەک کورسیی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی (پەیوەندییە نێودەولەتییەکان، یاسا و زانستە رامیارییەکان) پێشکەش بە خوێندکارانى هەرێمى کوردستان کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەریمی کوردستان، ئەوەى مەرجەکانى تێدایە و، خوازیارى بەدەستهێنانى کورسییەکانى ئەو سکۆلەرشیپەیە ناوى خۆیان تۆمار بکەن.

زانیارییە گشتیەکان:-
1.دەبێ خوازیار  دەرچووى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) بێت، یان ئەمساڵ خوێندکارى قۆناغى چوارەم بێت.
2. کرێی بەشداریکردن بۆ کۆرسی زمان بریتییە لە (١٨٠٠٠٠) هەزار دینار و، دەکەوێتە سەر ئەستۆی خودی کاندیدەکە، لەم ئیمەیلەدا ناوى خۆت تۆمار بکە ([email protected])
3. هەر خوازیارێک کە کاندید کرا،  لە ڕێکەوتى (١٢)ی تشرینی دوەم ئەمساڵ تا ڕێکەوتى (٥)ی کانوونی یەکەمى ساڵى داهاتو کۆرسی زمانی فەرەنسی لە ناوەندی کەلتووری لە کۆنسووڵگەریى گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەخوێنێت.
4. باشترین کاندیدەکانی کۆرسی زمانی یەکەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک بۆ بەدەستهێنانی ئاستی(B1) بی یەک زمانی فەرەنسی لە وڵاتى فەرەنسا دەخوێنن، دواتر بۆ خۆئامادەکردن بەدەستهێنانی ئاستی(B2) بی دوو لە زمانی فەرەنسی بۆ ئەوەی بۆ پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپى سالی ئامادە (٢٠١٩) بێت.
5. لە کانوونی دوەمی ساڵى (٢٠١٩)ەوە  لەسەر بنەمای ئاستی زمان و کۆنمرەی زانکۆ، بەشی هاوکاری و کەلتووری لە بالێۆزخانەی فەرەنسا کاندیدەکانى سکۆلەرشیپەکە دەستنیشان دەکات.
6. بۆ بەدەستهێنانى زانیاریى و ردەکاریی زیاتر و خۆتۆمارکردن لە کۆرسی زمان، دەکرێت لە ئێستاوە خوازیاران پەیوەندی بە ناوەندی کەلتووری کۆنسووڵگەریى گشتی فەرەنسا لە هەولێر بەم ناونیشان (http://cours.institutfrancais.org.uk)ە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.