نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمان دوای یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌و ده‌نگۆیانه كرد كه گوایا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆنای ئیمرێی ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان و یاریزانانی یانه‌كه‌دا هه‌یه.
نێیمار ڕایگه‌یاند كه زۆر خۆشحاڵ و ئاسووده‌یه به یاریكردن له ڕیزی یانه پاریسیه‌كه‌و زۆریش دڵته‌نگ و نیگه‌رانه به‌و قسانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌كانه‌وه له‌باره‌ی ناكۆكی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
یاریزانه به‌ڕازیلیه‌كه ئاشكرای كرد كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له كێشه‌ی نێوان ئه‌و و ئۆنای ئیمرێ ده‌كه‌ن له ڕاستیه‌وه دوورن، گوتیشی، من هاتوومه‌ته ڕیزی پاریس سانجێرمان تا سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌م و ده‌ستكه‌وت و نازناو له ڕیزه‌كانیدا به‌ده‌ست بێنم و ئێستاش به خۆشحاڵی و ئاسووده‌ییه‌وه له ڕیزیدا یاری ده‌كه‌م.
به‌ڵام هه‌رده‌م به قسه‌و باسیی ئه‌و كه‌سانه دڵته‌نگ ده‌بم كه واهه‌ست ده‌كه‌ن هه‌موو شتێك ده‌زانن و له ڕاستیشدا هیچ نازانن و ته‌نها زانیاری نادروست و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، تیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ستایشی نێیماری كرد‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و یاریزانه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی به‌هێزی خۆیه‌تی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌داو له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یاریگاشدا هێزو توانایه‌كی زۆر به تیپه‌كه ده‌به‌خشێت.
ئه‌م قسانه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش هه‌ست و سۆزی نێیماری جوڵاندو له‌به‌رده‌م میدیاكاران ده‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ماچ كرد‌و به چاوی پڕ فرمێسك كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.