سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاندووە، کە رژێمی سووریا و رێکخراوی تیرۆریستی داعش رێککەوتنێکیان واژۆ کردووە.
سەرچاوەکەی هەسەدە بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە رێککەوتنەکە ناوچەکانی ئەلبوکەمال، قەلەموون، دیرەزوور و مەیادین دەگرێتەوە و تا ئێستا تەنیا لە ئەلبوکەمال جێبەجێ کراوە.
هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی رێککەوتنە نهێنییەکە، چەکدارانی داعش ناوچەی ئەلبوکەمالیان لەسەر سنووری عێراق رادەستی هێزەکانی رژێمی سووریا کردووەتەوە، کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتیی دەکات.
پێشتر بڵاو کرایەوە، کە هێزەکانی رژێمی سووریا و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی عێراقی ئەلبوکەمالیان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کردووەتەوە.
هەسەدە، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکییەتی، بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بۆ رزگارکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سووریا، دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.