Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:47

یه‌که‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ چیاکانی سیدەکان باری

به‌فربارینه‌كه‌ لوتكه‌ چیاکانی هەڵگورد و بەربزین و خواکوڕکی گرته‌وه‌
یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ چیاکانی سیدەکان باری
کوردستان TV
100%

لەگەڵ ئەو شەپۆلە باران بارینەی کە دوو ڕۆژە ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، دوێنێ پێنجشەممە 9/11/2017 له‌سه‌ر لوتكه‌ چیاکانی هەڵگورد و بەربزین و خواکوڕک كه‌ به‌رزترین لوتکە چیای سیدەکانن یه‌كه‌م به‌فری ئەمساڵیان لێ باری.

ساڵانه‌ لە نیوەی وەرزی پایزدا یه‌كه‌م ناوچه‌ی هەرێمی کوردستان كه‌ به‌فر تێیدا  ده‌بارێت، ناوچە شاخاویەکانی سیدەکان و باڵەکایەتین، بەهۆیی بەفربارین لە چیاکان و باران بارین له‌ دوێنێوه‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد رووی لە سیده‌كان کردووە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.