یانه‌ی گوانزۆ ئیڤرگراندی پاڵه‌وانی خولی چین فابیۆ كاناڤارۆی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه‌ی ناساند.
یانه‌ی گوانزۆ ئیڤرگراندی له‌گه‌ڵ ئیتالی فابیۆ كاناڤارۆ گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه له‌شوێنی فلیپ سكۆلاری به‌رازیلی.
كاناڤارۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا براوه‌ی جامی جیهانی دووهه‌زارو شه‌ش بوو و ساڵی دووهه‌زارو پازده ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌ی چینیه‌ی بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌ئه‌ستۆگرت، به‌ڵام دواتر سكۆلاری بووه شوێن گره‌وه‌ی كاناڤارۆ، ئه‌مجاره‌شیان جارێكی دیكه كاناڤارۆ گه‌رایه‌وه ئه‌و یانه‌یه .
لای خۆیه‌وه فابیۆ كاناڤارۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ریزی یانه‌ی گوانزۆ جێی شانازیه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی له‌رابردوو وتبوم ڕۆژێك دێ ده‌گه‌رێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه، له‌ئێستاشدا چانسی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا جارێكی دیكه بگه‌ڕیمه‌وه خولی چین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو ئاماژه‌ی بۆكرد سه‌رسامم به‌و پلانه‌ی یانه چینیه‌كه بۆ سالانی داهاتوو دایناوه، لێره‌شه‌وه سوپاس و ستایشی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌كه‌م كه ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خساندم له‌گه‌ڵ ئیڤرگراندی كاربكه‌مه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.