Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:51

ماسکیرانۆ خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت بگه‌رێته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی

هه‌رده‌م خه‌ونی به‌ یاریكردن له‌ ڕیزی ڕیڤه‌رپلێت بینیوه‌
کوردستان TV
100%


خافێر ماسكیرانۆی ئه‌رژه‌نتینی و به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ خه‌ون به‌وه‌ ده‌بینیێت له‌ ئاینده‌دا بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی و له‌ ڕیزی یانه‌ی ڕیڤه‌رپلێت كۆتایی به‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی بهێنێت.

 ماسكیرانۆ به‌ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌رده‌م خه‌ونی به‌ یاریكردن له‌ ڕیزی ڕیڤه‌رپلێت بینیوه‌و ئه‌م پرسه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ خۆی نیه، به‌ڵكو بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م خه‌ونه‌ ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

 گوتیشی په‌یوه‌ندیه‌كی باشم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕیڤه‌رپلێت هه‌یه‌و پێشتریش پرسی په‌یوه‌ندیكردنم به‌ یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕیڤه‌رپلێت باس كردووه‌و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌رژه‌نتین و یاریكردنم له‌ ڕیزی ئه‌م یانه‌یه،‌ كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌ر بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌م.

 جێگای باسه‌ ماسكیرانۆی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ، له‌ ڕیزی ڕیڤه‌رپلێت ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌و دواتر په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كانی كۆرنتیانزو وێستهام و لیڤه‌رپول كردووه‌و له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زاروده‌شدا چووه‌ ڕیزی به‌رشلۆنه‌و تا ئێستا له‌م یانه‌یه‌ یاری ده‌كات.

جێی ئه‌م یاریزانه‌ بڕیاری داوه‌ له‌ دوای مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیا به‌یه‌كجاری واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.