ئه‌ستێره‌ی پشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌ی چێلسی فرانك لامپارد ره‌تیكرده‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێلسی گه‌یشتبێته رێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری تیپه‌كه.
ئه‌مه‌و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكردبۆوه یانه‌ی چێلسی فرانك لامباردی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری تیپه‌كه ده‌ست نیشانكردوه له‌شوێنی مایكل ئیمنالۆ دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
لای خۆیه‌وه فرانك لامبارد ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئه‌و یانه له‌نده‌نیه له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لهتۆكیۆی وڵاتی ژاپۆن رایگه‌یاند هیچ شتێكی فه‌رمیم پێ نه‌گه‌یشتوه‌و ئه‌و ڕاپۆرتانهشم نه‌دیوه كه باس له‌وه‌رگرتنی ئه‌ركی تازه‌م ده‌كات له‌یانه‌ی چێلسی، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نیا پروپاگه‌نده‌یه ئه‌وه‌ش له ئینگلته‌را زۆر ئاساییه.
هه‌روه‌ها لامبارد وتیشی ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم من بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ مایكل كارم كردوه له‌كاتێك ئه‌و بۆ ماوه‌ی ده ساڵه له‌و یانه‌یه بووه، بۆیه به‌بروای خۆم ئه‌وه باشترین ده ساڵه له‌مێژووی یانه‌ی چێلسی و پێویسته رێزی لێ بنرێت .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا فرانك لامبارد رایگه‌یاند له‌و بڕوایه‌م سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌یانه‌ی چێلسین ئومێد ده‌خوازن مایكل ئیمانلۆ دوارۆژێكی باشی بۆ بره‌خسێت و بۆخۆشم كوری یانه‌ی چێلسیم و شانازیش ده‌كه‌م ڕۆژی له‌ڕۆژان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كاربكه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.