Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:38

سوپای‌ سوریا کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ ئه‌لبوکه‌مالی‌ راگه‌یاند

شاری‌ ئه‌لبوكه‌مال ده‌ستكه‌وتێكی‌ ستراتیژییه‌، سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ تیرۆریستییه‌كان
کوردستان TV
100%

 

فه‌رمانده‌یی گشتی‌ سوپای‌ سوریا ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ شاری‌ ئه‌لبوكه‌مالی‌ له‌سه‌ر سنوری‌ سوریا و عێراق راگه‌یاند، كه‌ دوایین پێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ داعشه‌ له‌و وڵاته‌.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند رزگاركردنی‌ شاری‌ ئه‌لبوكه‌مال ده‌ستكه‌وتێكی‌ ستراتیژییه‌، سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌هه‌موو ناوه‌كانیانه‌وه‌ به‌درێژایی روبه‌ری‌ سوریا.

روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت, حەشدی شەعبی عێراق و حزبوڵای لوبنانی, دوای کشانەوەی سەرجەم تیرۆریستانی داعش کۆنترۆڵی خۆیان بۆ سەر تەواوی شاری "ئەلبوکەمال" ی سنوری لەگەڵ عێراق سەپاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.