Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:32

قوربانی ده‌ست به‌کاری هونه‌ری ده‌کاته‌وه‌

له‌ ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر( سه‌ركه‌وت قوربانی ) دوای ماوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشكه‌وتنی له‌ ئێستادا ته‌ندروستی باشه‌و خه‌ریكه‌ ده‌ست به‌كاری هونه‌ری ده‌كاته‌وه‌ .

قوربانی به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی له‌ كلیپ و ئه‌لبومی گۆرانی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها هیچ ئاهه‌نگێكیشی ئه‌نجامنه‌داوه‌ .

له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ( سه‌ركه‌وت) ئاشكرایكرد كه‌ له‌ ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌ماوه‌ و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ وه‌رگرتنی ڕێنماییه‌ پزیشكییه‌كان,وتیشی  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دۆست و هاورێكانی داوای سازكردنی ئاهه‌نگی لێده‌كه‌ن .

سه‌ركه‌وت قوربانی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپه‌ و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین فیلم وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.