Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:17

به‌هۆی خراپیی بارودۆخ نووسینگەی پەرلەمانی کورستان لە کەرکووکەوە هاتەوە هەولێر

به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئاسایش و سه‌روه‌رنه‌بوونى یاسا
کوردستان TV
100%

دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركووك و هه‌بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى نووسینگه‌ى كه‌ركووك كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكات و نه‌توانێ ئاڵای پیرۆزى كوردستان هه‌ڵبدات.

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی خراپیی بارودۆخی ئێستای پارێزگای كه‌ركووك و هه‌بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى نووسینگه‌ى كه‌ركووكى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییانه‌ى به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئاسایش و سه‌روه‌رنه‌بوونى یاساوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر شكۆی په‌رله‌مان و زۆربه‌ى دۆسییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانى نوسینگه‌كه‌مان له‌و شاره‌ به‌تاڵانى براوه‌، سه‌ربارى ئه‌مانه‌ نوسینگه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكات و نه‌توانێ ئاڵای پیرۆزى كوردستان هه‌ڵبدات.

بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ كشانه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌مان بۆ نێو بینای سه‌ره‌كیی په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانمان له‌و پارێزگایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى و تا ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كه‌.

دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
9/11/2017

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.