Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:48

حەشدی شەعبی لە خورماتوو 15 خانووی دیکەی ھاووڵاتییانی تەقاندەوە

ئاوارەکانی خورماتووش ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان
کوردستان TV
100%

چەکدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو، بەردەوامن لە سووتاندن و تەقاندنەوەی خانووی ھاووڵاتییانی کوردی ئەو شارۆچکەیە.

عەقید کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: "چەکدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو، لە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامن لە سووتاندن و تەقاندنەوەی خانووی ھاووڵاتییانی کورد، لە نوێترین کردەوەی ئەو چەکدارانەدا 15 خانووی دیکەی ھاووڵاتییانیان تەقاندەوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ئەوەشی خستە روو، کە تا چەکدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بن، ئاوارەکانی خورماتووش ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.